بڕیارە سبەی هەینی لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی باشووری عێراق خۆپیشاندانی بهرفراوانی هاولاتیان دژی گەندەڵی و كەمی خزمەتگوزاریەكان بەڕێوەبچێت، هێزە ئەمنیەكانیش لە ترسی فراوان بوونی خۆپیشاندانەكان ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرۆتەبەرو ئەگەری بەشداری كردنی لایەنگرانی ڕەوتی سەدریش مەترسیەكانی زیاتر كردووە.
بە گوێرەی میدیا عێراقیەكان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، حكومەتی عێراق لە نۆ پارێزگای باشوور، هێزە ئەمنیەكانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ پاراستنی دامەزراوە فەرمیەكان و بارەگای حیزبە سیاسیەكان و هێزی یەدەگ بۆ ئەو شارانە ڕەوانە كراوە، بەتایبەت لە نزیك دامەزاروە نەوتیەكان ڕێوشوێنی توند گیراوەتەبەر.
هاوكات دەنگۆی بەشداری لایەنگرانی ڕەوتی سەدر ئەگەری فراوانبوونی خۆپیشاندانەكان زیاتر دەكات بە تایبەت پاش لێدوانەكەی موقتەدا سەدر بۆ هەڵپەساردنی فتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.