به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له ھه‌وڵه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش له‌و ناوچانه‌ی كه كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه، فه‌ڕه‌نسا 500 ھه‌زار یۆرۆ به‌خشییه عێراق.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌ك، حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا وه‌ك پشتیوانیكردن له ھه‌وڵه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌كان له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان داعش، 500 ھه‌زار یۆرۆ به‌خشییه عێراق.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ھاتووه كه له میانی ئه‌و یارمه‌تییه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ھه‌وڵه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش له سنووری پارێزگاكانی، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله زیاتر ده‌خرێنه گه‌ڕ.
ھه‌ر به پێی به‌یاننامه‌كه، باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق، برۆنۆ ئۆبرت رایگه‌یاندووه به‌خشینی ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نھا پابه‌ندبوونی فه‌ڕه‌نسا به پشتیوانیكردن له عێراق نییه، به‌ڵكو خواستی فه‌ڕه‌نسایه كه ده‌وێت ھاوكارێكی كارا بێت له دووباره بونیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.