Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 15:04

هۆکاری شه‌ڕه‌که‌ی نێوان دوو فڕۆکه‌وانه‌ عێراقییه‌که‌ ئاشکرا بوو

دوای كاتژمێرێك له‌ هه‌ڵسان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د
کوردستان TV
100%

عه‌لی ئه‌حمه‌د ساڵح، جێگری فڕۆكه‌وانی له‌سه‌ر هێلی نه‌جه‌ف - مه‌شه‌هد و به‌غدا، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان  ئه‌وو كاپتنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ژه‌مه‌كانی خواردن بووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوای كاتژمێرێك له‌ هه‌ڵسان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د شه‌ڕه‌ جنێو له‌گه‌ڵ كاپتن ره‌عد محه‌مه‌د یه‌عقوب به‌ هۆی ژه‌مه‌كانی خواردن روویدا و ده‌نگمان به‌رزبوویه‌وه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی لێم بدات و یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی نێو فڕۆكه‌كه‌ هاته‌ نێوانمان و كۆتایی به‌شه‌ڕه‌كه‌ هێنا.

هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌ڵام دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌مان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ،جارێكی دیكه‌ كاپتن ره‌عد هێرشی كرده‌وه‌ سه‌رم و جنێوی پێدام، منیش به‌رگری له‌خۆم كردو وه‌ڵامم دایه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.