چالاکوانانی مەدەنی و رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان، ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بە دروشمی هەینی مافەکان.
لێژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی جه‌ماوه‌ری بۆ خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، ئاماده‌كاری بۆ سازكردنی خۆپیشاندانێكی یه‌كگرتووی سه‌رانسه‌ری له ناوچه‌كانیان له دژی خراپی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی ئیداری ده‌كه‌ن، كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی ده‌ستپێبكه‌ن و، ناویان ناوه (هه‌ینی مافه‌كان).
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانان لە هەماهەنگیدان تا رۆژی هەینی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی لە بەغدا و بەسرە و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دژی نەبوونی هەلی کار و کەمی خزمەتگوزاریی و گەندەڵی ئەنجامبدەن.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی ئه‌سه‌دی، چالاكوان له شاری به‌سره كه بڕیاره به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانانه بكات، به كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" رایگه‌یاندووه، "له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه به هه‌ماهه‌نگی كار بۆ یه‌كخستنی خۆپیشاندانه‌كانمان و داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی له به‌سره و به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه ده‌گوزه‌رێت هیچ جیاوازییه‌كیان نییه".
ئه‌سه‌دی گوتیشی: "هه‌روه‌ها كار بۆ درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك روونه‌دات كه ببێته هۆی به‌گژیه‌كداچوون و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له ریزه‌كانی هه‌ردوولا".
چالاكوانانی شاری به‌غداش به‌و كه‌ناڵه‌یان راگه‌یاندووه، بڕیاره له‌و خۆپیشاندانانه‌دا تیمێكی تایبه‌ت ده‌ستنیشان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان درووست بكه‌ن و ناویان ناوه "زنجیره‌ی ئاشتی"، بۆئه‌وه‌ی هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ناوخۆییه‌كان روونه‌دات.
هه‌روه‌ها لە راگەیاندراوێكدا كە نووسینگەی رۆژنامەوانی هادی عامری، بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئەو خۆپیشاندانانەی لە زۆربەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەڕێوەدەچن، دەستووری و یاسایین.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ماوه‌ی دوو هه‌فته له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به به‌غدای پایته‌ختیشه‌وه خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری رۆژانه له دژی خراپی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌لی ئیداری و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری سازده‌كرا و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا 13 كه‌س كوژران و به‌سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای سووتاندنی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و چه‌كداره میلیشیاكان و فه‌رمانگه‌ی ئیداری ده‌وڵه‌ت، كه به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتیش راگیرا.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانیش بەشێکی زۆری دانیشتوانی بەغدا ده‌ڵێن: ئەوەی ئێستا دەیکەن و دەیڵێن، تەنیا کوتینی ئاسنی ساردە، دڵنیان لەوەی نە داخوازییەکانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت و نە ھیچیان دەستدەکەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.