Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 17:55

چالاکیی داعش لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای نەینەوا زیاد ده‌بێت

داعش لە سێ قەزای مووسڵ دەرکەوتنەوە
موسڵ.. داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر دوو گوند
کوردستان TV
100%

سەرۆکی لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ھۆشداری دا لە زیادبوونی چالاکیی داعش لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای نەینەوا و دەڵێ، لە ھەندێ ناوچەی مووسڵ داعش بە ھامەر و ئۆتۆمبێڵی سەربازییەوە ھاتوچۆ دەکەن و سنووری سێ قەزایان داگیر کردووە.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆکی لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پاریزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا و عێراق دەستی بە جووڵە کردووە و دەتوانم بڵێم لە سنووری ھەرسێ قەزای بەعاج، حەزەر و تەلەعفەر ڕەوش لە مەترسیدایە، ھەتا گەیشتووەتە ئاستێک داعش مانۆڕ و ڕاھێنانی سەربازی بە چەکدارەکانی دەکات، چەکدارەکانی داعش داوایان لە ھەندێ شوان و مەڕدارەکانی ناوچەکانی ئەو سێ قەزایە کردووە سنووری ئەوان نەبەزێنن، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێ سنووری تایبەت بە خۆیان ھەیە."

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ناتوانن خۆیان لە قەرەی چەکدارانی داعش بدەن و لە چەندین ناوچەی پارێزگای کەرکووک و مووسڵ بە ئاشکرا بنکە و بارەگای گرووپی تیرۆریستی داعش ھەن و ھێزە عێراقییەکانیش ھێرش نابەنە ئەو ناوچانە. سەرۆکی لیستی برایەتی ڕوونی کردەوە: "خەلەف حەدیدی، نوێنەری خەڵکی قەزای بەعاج پێی ڕایگەیاندووین، چەکدارانی داعش لە قەزای بەعاج تا حەزەر بە ئاشکرا دەگەڕێن و ھێزی حکوومەتی تێدا نییە، بەڵام نازانرێت ژمارەی داعشەکان لەو سنوورە چەندە، لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بیابانیی فراوانە.

لەبارەی کاریگەریی خۆپێشاندانەکانی باشووری عێراق لەسەر مووسڵ سەیدۆ چەتۆ دەڵێت: "تا ئێستا خۆپێشاندانەکان نەگەیشتوونەتە سنووری مووسڵ و جگە لە گردبوونەوەیەکی سنووردار بۆ داواکردنی مووچە لە لایەن توێژێکەوە ھیچ خۆپێشاندانێک بەڕێوە نەچووە، بەڵام ئەگەر بێت و خۆپێشاندانەکانی باشوور بپەڕنەوە مووسڵ ھەموو ناوچە سوننەنشینەکانی ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە."

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.