Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 11:46

لێپێچینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسه‌ که‌مته‌رخه‌مه‌کان ده‌کرێت

حكوومه‌ت تاوتوێی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خێرای كردووه‌
کوردستان TV
100%

لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ كه‌مته‌رخه‌میان نواندووه‌ له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ سه‌رجه‌م  پارێزگاكان.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند: حكوومه‌ت تاوتوێی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خێرای كردووه‌ بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كه‌سانی بێكار.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌ ئه‌ندامییه‌تی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان.

گوتیشی: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی چه‌ند هه‌نگاوێكی خێرای كرد بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ حكوومه‌ت بڕێك پاره‌ی بۆ پڕۆژه‌كانی ئاو له‌ پارێزگاكانی به‌سره‌ و زیقار ته‌رخانكردووه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.