وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایدەكات ژمارەی كرێكارانی بیانی لەكۆمپانیاكانی نەوتی عێراق كەمدەكرێتەوەو لەبری ئەوان هاووڵاتیانی عێراق دادهمهزرێنن و دووپاتی كردهوه له دوو كۆمپانیای نهوتی بهسره (590) ههلی كار بۆ كهسوكاری شههیدان رهخساوه.
ڕۆژنامەی سەباح جەدیدی عێراقی لەزاری جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق بڵاوی كردوەتەوە، كرێكارانی بیانی لەكۆمپانیاكانی نەوتی عێراق كەمدەكەنەوەو لەبری ئەوان هاووڵاتیانی عێراق و كەسوكاری شەهیدان دادەمەزرێنن، ڕێژەی كرێكارانی بیانی لەكۆمپانیاكانی نەوتی بەسرە% 16 تێپەڕ ناكات و ئەم كەمكردنەوەیەش مانای ئەوەنییە ئەوان پێویستیان بە كرێكاری بیانی لەكۆمپانیاكانی نەوتدا نییە بەپیچەوانەوە ماوەیەك لەمەوبەر لەگەڵ كۆمپانیایەكی نەوتی بیانی كۆبونەوەیان كردوە بۆ ئەوەی سوود لەتواناو شارەزاییەكانی ئەوان وەربگرن.
لعێبی ئهوهشی ئاشكرا كردوه ، تەنیا لە دوو كۆمپانیای نەوتی بەسرە 590 هەلی كار بۆ كەسوكاری شەهیدان دەستەبەركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.