ئەندامی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە پەرلەمانی عێراق فازل گەراوی رایگەیاند لە خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق و شاری بەغدای پایتەخت کە بەھۆی خراپی بارودۆخی ژیان دەستیپێکردبوو تاکو ئێستا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 400 کەسیش برینداربوون كه 470 یان له هێزه ئهمنییهكانن .
گهراوی ئاشكراشی كرد كه رۆژی ھەینی ڕابردوو ھێزەکانی ئەمنی عێراق ھێزێكی زۆریان له شهقام و كۆڵانهكانی شاری بهغدا بڵاوكردبۆوه .
لەمبارەیەشهوە سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەیان خۆپیشاندەر لە شارەکانی باشووری عێراق لەلایەن گرووپە چەکدارە شیعەکان و سوپای ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراون .
جێی ئاماژهیه لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھاووڵاتیانی بەسڕا بەھۆی خراپی بارودۆخی ژیانیان خۆپیشاندانیان سازکرد و دواتر خۆپیشاندانەکان تەشەنەی سەند و ھەریەک لە شارەکانی زیقار و بابل و میسان و دیوانییە و نەجەف و بەغدادیشی گرتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.