Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 10:16

HRW داوا لە عێراق ده‌کات دۆخی دەستگیکراوان باشتربکات

سەدان گومانلێکراو بە توومەتی تیرۆر چەندین مانگە دەستبەسەر کراون
کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئه‌مرۆ یەکشەممە ڕایگەیاند" دەزگای ئاسایشی عێراق پشتڕاستی کردۆتەوە، كه‌ سەدان گومانلێکراو بە توومەتی تیرۆر بۆ چەندین مانگە دەستبەسەر کراون. ڕێکخراوەکە داوای لە دەسەڵاتی عێراقی کردووە دۆخی دەستگیکراوان باشتربکات و خێزانەکانیان ئاگەدار بکاتەوە.

ڕێکخراوەکە ڕایشیگەیاندووە" دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دانی بەوەدا ناوە، كه‌ ئەو گومانبارانەیان لە گرتووخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ هێشتۆتەوە.

پاش ئەوەی کە لە ڕابردوودا نکۆڵی لەو گرتووخانەیە کردبوو، بەڵام دەزگای ئاسیشی عێراق لە 4 ی مانگی 7 ڕێگەی دا بە کاربەدەستانی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ سەردانی نێوەندەکە بکەن کە دەڵێن لە ئاستی خۆی زۆر زیاتر خەڵکی تێدایە. نزیکەی 427 کەس لەو نێوەندەدا بوون کە ژمارەیەکیان زیاتر لە 7 مانگە لەوێ هێڵدراونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.