كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌راست و باشوری عێراق ئاشكرا كرد‌و رایگه‌یاند، كه تا ئێستا (13) كه‌س گیانی له ده‌ست داوه و (729) كه‌س بریندار بوینه ، له‌نێو ئه‌م ژماره برینداره (460) كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كانه‌و له هه‌مان كاتدا هێزه ئه‌منیه‌كان (757) كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه ، به‌لام زۆربه‌یان ئازاد كراون .
ئاشكراشی كردوه، كه تا ئێستا (91) باڵه‌خانه‌ی حكومی و نیشته‌جێبون و له‌گه‌ڵ ده‌یان ئۆتۆمبیل به‌هۆی توند و تیژی خۆپیشاندانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه .
هه‌روه‌ها له لایه‌ن خۆیه‌وه روانگەی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، دەسەڵاتدارانی عێراق هەڵمەتێكی رەشبگیریان دەستپێكردوە دژی چالاكانی خۆپیشاندانەكان لە شاری بەغداو پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری ئه‌م وڵاته .
هشام هاشمی ئەندامی روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند" بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، دەزگا ئەمنیەكان (348 )كەسیان دەستگیر كردووە، لەناو دەستگیر كراوەكاندا (314) كەسیان بەزۆر بەڵێننامەیان پێ ئیمزاكراوە، بەشداری خۆپیشاندان ناكەن و دواتر ئازاد كراون.
وتەبێژه‌كه‌ی روانگه‌ی عێراقی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه ، كه لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوەو بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان، ( 831) كەس بریندار بوون لە هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران، چەند كەسێكیش كوژراون.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان ماوه چه‌ند رۆژه خۆپیشاندان ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌راستی عێراقی گرتۆته‌وه،ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت چه‌ند به‌لێنێكی پێداون ، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران متمانه‌یان به به‌ڵینه‌كانی حكومه‌ت نه‌ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.