سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا رایدهگهێنێت، بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا ،ئه‌مریكا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی خه‌زرا كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه بۆ ماڵپه‌ری به‌غداد توده‌ی لێدوانی داوه ده‌شڵێت: هێزه‌كه هه‌موو كهلو په‌لێكی سه‌ربازییان پێیه و شه‌وی شه‌ممه له دیوی جه‌زیره ئهعراس له ناوچه‌ی جادریه چوونه‌ته نێو ناوچه‌ی خه‌زرا له ناوه‌راستی شاری به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای نه‌كردووه كه ئایا هاتنی ئه‌و هێزه په‌یوه‌ندی به خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی شاری به‌غدا هه‌یه یان نا.
رۆژی هه‌ینی خۆپیشانده‌ران ویستیان بچنه نێو ناوچه‌ی خه‌زرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه‌یان لێ گیرا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.