Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 19:22

خۆپیشاندان له‌شاری به‌سره‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌

حكومه‌تی خۆجێی شاره‌كه‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌ پارێزگاكه‌دا راگرت
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان جارێكی دیكه‌ خۆپیشاندان له‌شاری به‌سره‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ گازی فرمێسك رێژ بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.

خۆپیشانده‌ران له‌ هوتافه‌كانیاندا داوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كارو دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ حكومه‌تی خۆجێی شاره‌كه‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌ پارێزگاكه‌دا راگرت.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه‌ پارێزگا شیعه‌ نشینه‌كان ده‌ستییان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌و خۆپیشاندانه‌كانیش به‌ره‌ به‌ره‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌غدای پایته‌خت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.