لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رۆژی رابردوو رایانگه‌یاند كه ده‌ستیان به دانووستان له‌گه‌ڵ رووسیا كردووه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك كه ئامانج لێی راده‌ستكردنی پارێزگای درعایه به حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.
سوپای سوریاش له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه كۆمه‌ڵێك هێرشی چڕی له دژی بنكه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوا ده‌ستپێكردووه و ناوچه‌گه‌لێكی زۆریشی بۆردومان كردووه.
نه‌سر حه‌ریری سه‌رۆكی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له دانووستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا گله‌یی له ئه‌مریكا كرد كه بێده‌نگ بووه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی حكومه‌تی سووریا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته.
به وته‌ی حه‌ریری ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی حكومه‌تی سووریا له‌كاتێكدایه كه ساڵی رابردوو دوای رێككه‌وتنێكی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا و ئورده‌ن، پارێزگای درعا وه‌ك ناوچه‌ی نه‌هێشتنی ته‌نگه‌ژه هه‌ژماركرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه خوازیاره به‌خێرایی هێرشه‌كانی سه‌ر پارێزگای درعا رابگیرێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.