Erbil 33°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 11:31

تۆمه‌تى هاوکاری کردنى داعش له‌ سووریا ده‌درێته‌ پال کۆمپانیایه‌کى فه‌ره‌نسى

كۆمپانیایه‌كه‌ بە بەهای ملیۆنان دۆلار نەوتی لە داعش کڕیوە
کوردستان TV
100%

ئاژانسی "فڕانس پـرێس" بڵاویکردەوە، کە دادوەرێکی فەرەنسا، کۆمپانیای لافارجی فەرەنسی تۆمەتبار کردووە بەوەی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣_ ٢٠١٤دا بە بەهای ملیۆنان دۆلار نەوتی لە داعش کڕیوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئامانجى کۆمپانیای لافارجی بۆ ئه‌وه‌ بووه‌، تا کارگەکەی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کارەکانی بەردەوام بێت. هەروەها کۆمپانیاکە تۆمەتبارکراوە بەوەی ژیانی کرێکار و فەرمانبەرانی کارگەکەی خستووەتە مەترسیـیەوە.

باره‌گاى کۆمپانیای لافارجی فەرەنسی له‌ سووریا نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبەوە دوورە و شەش مانگ بەر لەوەی شەڕی ناوخۆی سووریا دەسـتپێبکات کارکردن تیایدا دەسـتیپێکرد، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤دا کۆمپانیاکە ده‌خراو لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ کۆمپانیای هۆلسیمی سویسری یەکیان گرت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.