Erbil 20°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 07:28

نمره‌ى قوتابیه‌کى کورد له‌ سووریا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌

توانى 239.2 نمره‌ له‌سه‌ر كۆى 240 نمره‌ به‌ده‌ستبهێنێت
کوردستان TV
100%

به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/6/2018، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى سووریا ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى یه‌كه‌مى خوێندنى ناوه‌ندى گشت لقه‌كانى وێژه‌یی و زانستى و  یاسایی و پیشه‌سازى و بازرگانى و به‌شى ئافره‌تانى بۆ سالى 2018 راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مسال 224 هه‌زار قوتابى به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردبوو، كه‌ رێژه‌ى ده‌رچوونيش 58% بوو.
 
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج و تێڕامانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و گشت هاولاتیانى سووریا بوو، ده‌رچوونى قوتابیه‌كى كورد بوو به‌ پله‌ى یه‌كه‌م له‌ سه‌ر ئاستى پارێزگاى  جه‌زیره‌، كه‌ توانى 239.2 نمره‌ له‌سه‌ر كۆى 240 نمره‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

قوتابیه‌ كورده‌كه‌ ناوى (حوسێن عه‌بدولغه‌نى تیشی)یه‌و له‌ شارى قامیشلۆ ده‌ژیت، كه‌ خانه‌واده‌كه‌ى به‌هۆى خراپی ره‌وشى سووریاوه‌ گوزه‌رانیان باش نییه‌و سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌به‌ر ترسى ئه‌منى چه‌ندین جار ئاواره‌ى ناوچه‌كانى تر بوون، بۆیه‌ به‌ ده‌ستهێنانى نمره‌یه‌كى به‌م جوره‌ به‌رز بۆ قوتابیه‌كى كورد له‌ناو ره‌وشێكى ئالۆزو ته‌مومژاویدا ده‌نگدانه‌وه‌ى به‌رچاوى له‌نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى سووریادا لێكه‌ته‌وه‌. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.