رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ده‌ڵێت ئێران و حزبوڵڵا و میلیشیاكانی ژێر باڵی ئێران كه له سووریا‌ن، له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كشانه‌وه و به‌مشێوه‌یه له سنووری ئیسڕائیل دووركه‌وتنه‌وه.
به وته‌ی چاودێرانی رێكخراوه‌كه چه‌كدارانی ئه‌و چه‌ند لایه‌نه‌ی سه‌ر به ئێران نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له سنووری ئیسڕائیل كشاونه‌ته‌وه، وه‌ك باسیشی لێوه ده‌كه‌ن ئه‌م پاشه‌كشه‌یه دوای دانووستانی نێوان ئیسڕائیل و رووسیا بووه كه به‌رپرسانی مۆسكۆ داوایان له ئێران كردووه ئه‌مكاره بكان.
پێشتر باس له‌وه ده‌كرا كه شاندێكی باڵا له به‌رپرسانی رووسیی رۆیشتوونه‌ته ئیسڕائیل تا سه‌باره‌ت به داهاتووی سووریا و پلانی دوور كردنه‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌كانی باشووری سووریا (كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل) دانووستان بكه‌ن.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرش ده‌كاته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران كه له سووریا جێگیر كراون، چونكه بوونی هێزی ئێران له‌ناو خاكی سووریادا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئیسڕائیل.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.