دوای ئه‌وه‌ی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئێرانی " محه‌مه‌د ره‌زا شهجهڕیان " بڵاوكرایه‌وه ، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆمایۆنی كوری هه‌واله‌كه به درۆ ده‌خاته‌وه .
هۆمایۆن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لو تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كات كه ته‌ندروستی باوكی زۆر باشه و له ماله‌وه سه‌یری یارییه‌كان ده‌كات ، هه‌روه‌ها هه‌موو دۆست هاورێكانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه هه‌ر هه‌واڵێك هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی باوكی لێره له‌م هه‌ژماره‌ی خۆی بڵاویده‌كاته‌وه ، هه‌ر هه‌واڵیكی دیكه له‌سه‌ر باوكی بڵاوبكرێته‌وه هه‌مووی درۆ و پروپاگه‌نده‌ن .
محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان ناسراو به " شه‌جه‌ریان " گۆرانیبێژێكی ناسراوی ئێرانه به تایبه‌ت له بواری مۆسیقای سونه‌تیدا ، له ساڵی 1940 له شاری مه‌شهه‌د له ئێران له دایك بووه و ئێستا له ته‌مه‌نی 78 سالیدایه ، شه‌جه‌ریان خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌لبوومی گۆرانی تۆماركراوه ، ئه‌مه جگه له سازدانی چه‌ندین كۆنسێرت له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.