دوای دابرانێكی زۆر له بواری هونه‌ری ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ساسان له‌تیف " به ڤیدیۆ كلیپێكی تازه له ژێر ناوی " پێكی شه‌و" ده‌گه‌رێته‌وه نێو دنیای هونه‌ر .
كلیپی " پێكی شه‌و " له لایه‌ن " یه‌حیا به‌رزنجی " تێكستی نوسراوه و " بورهانی موفتی زاده " ش كاری ئاوازدانانی بۆ ئه‌نجامداوه و میوزیك و میكس و ماسترینگی له ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن " رۆزبێ " بۆ كراوه و " كام پرۆده‌كشن " كاری كلیپی بۆ كردووه .
جێی باسه ، ساسان، چه‌ند كارێكی تر‌ى هونه‌رى ئاماده‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له پاش دوو مانگی تر بڵاویان بكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.