رۆژی سێشه‌ممه 19/6/2018 له هۆلی " Paradise " له ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی هۆله‌ندا گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی جیهانی ئه‌نجامدرا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له میوزیكژه‌ن و هونه‌رمه‌ندانی جیهانی تێیدا به‌شدار بوون .
هونه‌رمه‌ندی كورد " كاروان حه‌مید خه‌لاق " ئاشكرایده‌كات ، خۆی به گۆرانییه‌كی كوردی له ژێر ناوی " ئه‌رێ له‌یلێ هاوار له‌یلێ " له‌م كۆنسێرته جیهانییه‌دا به‌شداربوو ، وتیشی گرنگی ئه‌م كۆنسێرته له‌وه‌دایه كه هونه‌رمه‌ندانی جیهانی وه‌ك " كازم ساهیر " تێیدا به‌شدار بوون .
ئه‌م كۆنسێرته له دوو ئۆركێسترا پێكهاتووه یه‌كه‌میان پێی ده‌ڵێن "fanfar partout " كه 50 ژه‌نیاری هۆله‌ندی له خۆ ده‌گرێت و ئۆركێسترای دووه‌میش پێی ده‌ڵێن " orchester partout " كه تایبه‌ته به په‌نابه‌ران و باس له دۆخی په‌نابه‌ر ده‌كات ، كه هه‌ردوو ئۆركێستراكه هاندهرێكن بۆ پێكه‌وژیان و خۆشه‌ویستی نێوان نه‌ته‌وه‌كان و تێكه‌لاوی كولتووری .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.