Erbil 10°C سێشەممە 11 شوبات 19:44

دەزگای خێرخوازیی بارزانی : بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی پەنابەران لە سەرتاسەری کوردستاندا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رۆژی پەنابەراندا پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە 2 خولەك (651 وشە)
100%

 

 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى  نێردراوه‌  ، ده‌زگاى خێر خوازی  له‌ڕۆژى جیهانى په‌نابه‌ران په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ، له‌به‌شێكى په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌  ،  له‌رۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا، كه‌ رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ٢٠ی جونی هه‌موو ساڵێكی به‌ناوی ئه‌م پرسه‌ جیهانییه‌وه‌ دیاریكردووه‌، لەم رۆژەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە لایەن و رێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بە ئەرکی مرۆڤدۆستی خۆیان هەستن و هاوکاری و پشتیوانییەکانیان بۆ پەنابەرانی دانیشتووی کەمپەکانی سنووری هه‌رێمی كوردستانی عێراقزیاتر بکەن و لە رێگەی دۆزینەوەی هەلیکار و پێدانی دەرفەتی زیاتربۆیانبارودۆخی ژیانێکی شەرافەتمەندانەیان بۆ بڕەخسێندرێت و یاخود لایەنی هەرەکەمی پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ مه‌یسه‌ر بكرێت.

له‌م بۆنه‌ جیهانییه‌دا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەپێی یاساکانی مافی مرۆڤ و پەنابەران مامەڵە لەگەڵ پەنابەران لەسەرتاسەری جیهاندا بکرێت و لە هەرێمی کوردستانیشدا مافی بڕیاردان بە مانەوە یان رۆیشتن بۆ هەر شوێنێک بە دڵخوازانە لەلایەن پەنابەرانەوە فه‌راهه‌م بكرێت و لە ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ سەر ژیان و ماڵی پێشووی خۆیان سەرەکیترین پێداویستییەکان و ئەمن و ئاسایشیان بۆ بەرقەرار بکرێت.

 

ده‌قى په‌ یامه‌كه‌ی ده‌زگاى خێر خوازی بارزانى 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکو هەمیشە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی پەنابەران لە سەرتاسەری کوردستاندا.

 

له‌رۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا، كه‌ رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ٢٠ی جونی هه‌موو ساڵێكی به‌ناوی ئه‌م پرسه‌ جیهانییه‌وه‌ دیاریكردووه‌، لەم رۆژەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە لایەن و رێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بە ئەرکی مرۆڤدۆستی خۆیان هەستن و هاوکاری و پشتیوانییەکانیان بۆ پەنابەرانی دانیشتووی کەمپەکانی سنووری هه‌رێمی كوردستانی عێراقزیاتر بکەن و لە رێگەی دۆزینەوەی هەلیکار و پێدانی دەرفەتی زیاتربۆیانبارودۆخی ژیانێکی شەرافەتمەندانەیان بۆ بڕەخسێندرێت و یاخود لایەنی هەرەکەمی پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ مه‌یسه‌ر بكرێت.

له‌م بۆنه‌ جیهانییه‌دا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەپێی یاساکانی مافی مرۆڤ و پەنابەران مامەڵە لەگەڵ پەنابەران لەسەرتاسەری جیهاندا بکرێت و لە هەرێمی کوردستانیشدا مافی بڕیاردان بە مانەوە یان رۆیشتن بۆ هەر شوێنێک بە دڵخوازانە لەلایەن پەنابەرانەوە فه‌راهه‌م بكرێت و لە ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ سەر ژیان و ماڵی پێشووی خۆیان سەرەکیترین پێداویستییەکان و ئەمن و ئاسایشیان بۆ بەرقەرار بکرێت.

له‌م رۆژه‌دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌گرنگ و زه‌روری ده‌زانێت زوومی کارکردنی رێکخراوە جیهانی و ناوچەییەکانی لەسەر پەنابەران زیادتر بكرێت، به‌وه‌ی هه‌ست ده‌كرێت له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌و گڕوتینه‌ی بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌بوو، کەمتر بووەتەوە و بەو هۆیەشەوە رەوشی ژیانی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان رووی لە خراپبوون کردووە، بۆیه‌ پێویست ده‌كات ئه‌م یاده‌ بقۆزینه‌وه‌ بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و یارمه‌تی زیاتر بۆ په‌نابه‌ران و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆیان كه‌ له‌چوارچێوه‌ی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بێت و به په‌یڕه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

له‌رۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لەو رێژە زۆرەی پەنابەران کە روو لە وڵاتانی دیكه‌ دەکەن، پشکی شێر بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و له‌م ساڵانەی دوایی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە عێراق و سوریای دراوسێمانوسەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکانزیاتر لە ٥ ملیۆن خەڵکی سوریا وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووەو له‌ژیانی‌ په‌نابه‌ریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئەمە بێجگە لەو ٦ ملیۆن خه‌ڵكه‌ی سوریا هەر لەناو وڵاتی خۆیاندا ناچار بە جێهێشتنی ماڵ و ژیانیان بوون و له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی دوور له‌زێدی باب و باپیرانیان وه‌ك ئاوارە له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن.

هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی هەبوونی ئارامی و تەناهی، بووەتە یەکێک لە پەناگه‌ ئارامه‌کان بۆپه‌نابه‌رانی سوریا و وڵاتانی دیکەی دەوروبەر و تیایدا و به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی(١٣) کەمپی تایبەت بە پەنابەرانکراوەتەوەو(٨٨١٣٤) کەسی وه‌ك په‌نابه‌ر له‌ خۆ گرتووه‌.

یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه‌ له‌كاتێكدایه‌ رێكخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی ٢٠ی جونی هەموو ساڵێکی بۆئاماژه‌دان به‌هێز و ئازایەتی و خۆڕاگری ملیۆنه‌ها پەنابەر و پشتیوانیکردنیان وەکو رۆژی جیهانی پەنابەران دیاری کردووە و هه‌وڵیانداوه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانیاندا و به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ندین رێوشوێنی نێوده‌وڵه‌تی رێگری له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌م پرسه‌ بگرن كه‌ رووبه‌ڕووی جیهان بۆته‌وه وه‌كو دۆسێیه‌كی گرنگ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كان هێشتا به‌و ئاڕاسته‌یدا نه‌هاوێژراون كه‌ بتوانرێت ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كه‌ به‌ ته‌واوی بپێكێت. بۆیه‌ بەداخەوە لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم رۆژەدا دەبینین هێشتا رۆژانە خەڵکی سیڤیل له‌ وڵاتانی جۆربه‌جۆرناچار ده‌كرێن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بێڵن و روولە وڵاتی دووەم و سێیه‌مبكه‌ن بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستەتر كه‌ ژیان و كه‌رامه‌ت و ئاسایشیان تێدا پارێزراوبێت.

له‌كۆتاییدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵ و توانستی رێکخراوە جیهانی و ناوخۆییەکان بۆ خزمەتکردنی پەنابەران بەرزدەنرخێنێت و هیواخوازه‌ هەرچی زووتر ئەو پەنابەرانەی ئێستا لە نێو کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدان، له‌سه‌ر خواستی خۆیان و له‌گه‌ڵ پاراستنی ژیان و سه‌روه‌رییاندا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانێکی پڕ لە ئارامییان بۆبڕه‌خسێنرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکو هەمیشە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی پەنابەران لە سەرتاسەری کوردستاندا و بە هاوکاری و پشتیوانی خێرخوازان و لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان هەوڵی باشترکردنی رەوشی ژیانیان دەدات و تێده‌كۆشێت تاوه‌كوله‌ ژیانێکی شایسته‌دا بژین.
 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.