Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:33

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەنجامی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەنین

100%

سێ هەزار و 576 کەس لە هەرێمی کوردستان بەشداریان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی کردووە و وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت؛ "سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێت".

 

رۆژی شەممە 19ـی نیسانی 2025 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند؛ "تاقیکردنەوەکە لە 14 سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان لە 13 تاوەکو 17ـی نیسانی 2025 بەڕێوەچوو و دەشڵێت؛ "بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان ڕابگەیەنرێت و پڕۆسەی ناونووسین و پێشکەشکردن بۆ خولەکان ئەنجامدەدرێت".

تاقیکردنەوەکە بە شێوەى ناوەندى لەسەر ئاستى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بە مەبەستی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیاران ئەنجامدەدات و دواتر رێگە بە بەشداریکردنیان لە خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی ناسناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.