Erbil 31°C سێشەممە 13 تشرینی یەکەم 11:42

وەزارەتی شارەوانی: چەند پڕۆژەیەکی گرنگی ئاو لە سنووری سۆران و چۆمان جێبەجێ دەکرێن

100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی و باشترکردنی پرۆسەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە، پڕۆژەکانی ئاوی (پڕژە-چۆمان) و هەروەها ئاوی (بادلیان و دێلزیان) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران جێبەجێ دەکرێن.

سەبارەت بە پڕۆژەی چاککردنەوەی ئاوی پڕژە-چۆمان، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی حەوزی کەمکردنەوەی پەستان (Pressure Reduction) و گۆڕینی بەشێک لە ڕێڕەوی بۆڕییەکان. بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران و فەرمانگەی ئاوی چۆمانەوە جێبەجێ دەکرێت، کێشەی ئاوی خواردنەوەی سەرجەم دانیشتوانی سەنتەری قەزای چۆمان چارەسەر دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بادلیان و دێلزیان لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندایە و تا ئێستا ڕێژەی 90%ی کارەکانی پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بووە. بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، خزمەتگوزاریی ئاوی پاک بۆ دانیشتوانی هەردوو گوندی بادلیان و دێلزیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دابین دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.