Erbil 31°C سێشەممە 13 تشرینی یەکەم 11:39

ڕۆژئاڤا.. لە پێنجەمین کارواندا 381 خێزانی ئاوارەی سەرێکانی دەگەڕێنەوە گوندەکانیان

100%

لە پێنجەمین کاروانی گەڕانەوەی ئاوارەکاندا ڕۆژئاڤا، ئەمڕۆ 381 خێزانی ئاوارەی سەرێکانی، کەمپەکەیان لە شاری حەسەکە جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ گوند و ناوچەکانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئامادەکاری دەکرێت بۆ بەڕێکەوتنی پێنجەمین کاروانی ئاوارەکانی گوندەواری سەرێکانی، کە تێیدا (381) خێزانی ئاوارە لە کەمپی "سەرێکانی" لە شاری حەسەکەوە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکاندایە بۆ گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ گوندەکانیان لە دەوروبەری سەرێکانی، تل تەمر و زرگان، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی ڕێگاوبان و ناوچە نیشتەجێبووەکان لە پاشماوە مەترسیدارەکانی جەنگ، بە مەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ سەر ژیانی ئاساییان.

شایەنی باسە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش چوارەمین کاروانی ئاوارەکان بەرەو هەمان ناوچە بەڕێکەوتبوو، کە (518) خێزانی لەخۆ گرتبوو و سەرجەمیان گەڕابوونەوە سەر زێدی خۆیان.
 

کوردستان سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.