Erbil 21°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 01:24

تۆپخانه‌کانی تورکیا به‌چڕی ده‌ڤه‌ری سیده‌کان تۆپباران ده‌که‌ن

ئاگر له‌ ده‌وروبه‌ری كوێستانی سنین كه‌وتوَته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به‌چڕی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو تۆپبارانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ كوێستانی سنین و ڕۆبی وڕوال و كه‌وه‌رت و گه‌لی خواكوڕك ده‌كه‌ن ، به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌ش ئاگر له‌ ده‌وروبه‌ری كوێستانی سنین كه‌وتوَته‌وه‌ .

تۆپبارانه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی ژماره‌یه‌كی زۆری ڕه‌وه‌ندو جوتیارو ئاژه‌ڵدار له‌كوێستانه‌كانی سنین و ڕۆبی وڕوال نیشته‌ جێن ، وه‌ك ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند ، كات ژمێر 8:00 به‌یای ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كان زۆر به‌چڕی وڕووبه‌ڕێكی فراوانی ئه‌و ناوچه‌ یه‌ تۆپباران ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد  له‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌م جاره‌ تۆپخانه‌كانی توركیا كوێستانی سنین و پونگستاو ڕۆبی تۆپباران ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر هاووڵاتیان و ڕه‌وه‌ند و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌.

مه‌هدی داود

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.