Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 15:51

پۆلیسی هه‌ولێر: باندێکی گه‌وره‌ی دزی ده‌ستگیرکران

 له‌شه‌ش گه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر دزییان كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ی دوێنێ باندێكی دزی ده‌ستگیركران كه‌ له‌ سێ تۆمه‌تبار پێك هاتبوون دانیان به‌چه‌ندین تاوانی دزی نا كه‌وا له‌ نێو شاری هه‌ولێر ئه‌نجامیانداوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌  مقدمی پۆلیس هه‌یسه‌م جه‌رجیس، ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی ڕاستی تایبه‌ت به‌ پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه‌: دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری هه‌ولێر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ڕووداوه‌كه‌ كرده‌وه‌ دوای به‌دواداچوونی ورد توانیمان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكه‌ین و له‌ بۆسه‌یه‌كدا تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكه‌ین، دوای ده‌ستگیركردنیان تۆمه‌تباران دانیان نا به‌ (٦) دزی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی (ئاوێنه‌ی شار،ژیان، ڕۆشه‌نبیری، داره‌توو، پێنجی حه‌سارۆكان)، دزییه‌كانیش بریتیبوونه‌ له‌ ( زێر و كاڵا و مۆبایل و چه‌ك)، ئێستا تۆمه‌تباران په‌ڕاوه‌كه‌یان بۆ رێكخراو ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه‌.

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.