Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 17:21

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا له‌ بۆردومانکردنی ده‌ڤه‌ری سیده‌کان به‌رده‌وامن

له‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌مه‌ بۆجاری سێیه‌مه‌
کوردستان TV
#7
100%

هێلیكۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چیای دێل و گه‌روی سێگركاو كه‌وه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومانكرد .

په‌یامنێرمان مه‌هدی داود پێی راگه‌یاندین شه‌وی رابردوو كاتژمێر 10 و 10 خوله‌ك هێلیكۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چیای دێل و گه‌روی سێگركاو كه‌وه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردومان

كرد .

گوتیشی: به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌  ئاگر له‌ ده‌وروبه‌ری چیادێل و دارستان و پاوانی گونده‌كانی ناومێرگان و كونه‌له‌ كه‌وتۆته‌وه‌.

له‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌مه‌ بۆجاری سێیه‌مه‌ فڕۆكه‌و هێلیكۆپته‌ره‌كانی  سوپای توركیا به‌بیانوی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ چیادێل و چیای شه‌كیو له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردمان ده‌كه‌ن .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.