ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەواڵێكی چەند میدیایەكی عێراقی رەت كردەوە لەبارەی دەرچوونی بڕیارێك بۆ دەستگیركردنی لەلایەن دادگایەكی كەركووكەوە.
پێشتر مالپه‌رى سۆمه‌ریه نیوزو شهرقییهنیوز له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌ركووك بڵاویانكرده‌وه، كه رێبوار تاڵه‌بانى له لایه‌ن دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكییه‌وه تۆمه‌تبار كراوه به خه‌رجكردنى برى 76 ملیۆن دینار بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى خۆى و له ده‌ره‌وه‌ى رێنمایى یاساییدا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و دۆسیه‌یه ره‌وانه‌ى دادگاى كه‌تن كراوه و ئه‌گه‌ر ناوبراو ئه‌و پاره‌یه نه‌گێڕێته‌وه، ئه‌وا دادگایی ده‌كرێت.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، رایگه‌یاندووه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌تده‌كاته‌وه، كه كه‌ناڵێكى ئاسمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه له باره‌ى ده‌ركردنى بڕیارى ده‌ستگیركردنى له لایه‌ن دادگاى ده‌ستپاكى كه‌ركووكه‌وه.
له باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه" ئه‌وه‌ى كه‌ناڵى شه‌رقییه نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌وڵێكى شكستخواردووه به ئامانجى فشار خستنه سه‌ر رای گشتى و دادگاى عێراقى بۆ وروژاندنى كێشه و به‌دیهێنانى ئامانجى تایبه‌تى.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له دادگایه‌كى كه‌ركووك بڕیارى ده‌ستگیركردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانى ده‌ركرا و به‌ڵام دواى تانه لێدان له بڕیاره‌كه، دادگا ئه‌و بڕیاره‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.