دوای بێده‌نگی و نه‌بوونی هیچ به‌رهه‌مێكی نوێ له ماوه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌می 2018 ، خانمه گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر " په‌رواز حوسێن " ئه‌م بێده‌نگییه ده‌شكێنێت و بوم نزیكانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له وڵاتی توركیاوه په‌یامێكی جه‌ژنه پیرۆزه بڵاوده‌كاته‌وه و ئاشكرایده‌كات به‌م نزیكانه نوێترین كلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
په‌رواز له ساڵی 2018 دا هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نه گۆرانیی و نه كلیپی نوێی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه .
په‌رواز حوسێن خه‌لكی شاری هه‌ولێره ، دوای به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدڵ له ساڵی 2013 و گه‌یشتنی به قۆناخی پێش كۆتایی به‌رنامه‌كه ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كردوو ، ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی له چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌نجامدا ، ناوبراو خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له گۆرانیی و كلیپه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.