كۆنسولخانەی کۆماری ئسلامیی ئێران لە هەولێر، رایگەیاند: به خستنهكاری سیستهمی ئەلەکترۆنی بۆ دەرکردنی ڤیزا لە لایەن کونسولخانەوە لە هەولێر بە مەبەستی خێراكردنی پێشکەش کردنی ڕێوشێنهكانی داواکردنی ڤیزا و کەمکردنەوەی تێچووی زیادی و ڕادەست کردنی خێرای ڤیزا ئەنجام دراوه و تیچووی زیاده هەڵناگرێ .
بەپێی راگەیاندنی كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، داواكاران دەتوانن بە ئاسانی بچنە نێو سیستەمی ڤیزای ئەلیكترۆنی بۆ تۆماركردنی زانیاریەكانی سەر پاسپۆرتەكانیان بۆ وەرگرتنی ڤیزا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیاكانی تایبەت بە ڤیزا دەتوانن بڕی 3 هەزار دیناری عێراقی لە بەرامبەر وەرگرتنی ڤیزای ئێران وەربگرن.
کونوسولخانەکانی کوماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە 22 ی ئایاری رابردووەوە دراوی خۆجێی ( واتە دینار ) یان کردووە بە بنەمای تێچووی رێوشوێنهكانی کونسولیی و تێچووی دەرکردنی ڤیزا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.