وابریاره له له‌م مانگه‌دا ده‌سته‌یه‌كى تازه ى كاردیناڵ بۆ فاتیكان نیشان بكرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چوارده كه‌س هه‌ڵبژێردراون كه ببن به كاردیناڵ له نێویاندا كریستیانێكى خه‌ڵكى زاخۆ ده‌ست نیشانكراوه وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س ناوى خوێندراوه‌ته‌وه ببێت به كاردیناڵ
له رێ‌و ره‌سمێكى شایسته‌دا به ئاماده‌بوونى پاپاى فاتیكان بڕیاره له 28/29/ئه‌م مانگه پله‌ى كاردیناڵ بدرێت به چوارده كه‌س له باوه‌ردارانى ئاینى مه‌سیحى كه وه‌ك هاریكارو یاریده‌رى پاپاى فاتیكان ده‌بن .
له هه‌ڵبژاردنى چواردهكهسهكه یه‌كێكیان كریستیانى هه‌رێمى كوردستانه‌و ناوى( مار لویس روفائیلى یه‌كه‌م ساكۆ)خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى زاخۆیه یه‌كێكه له هه‌ڵبژێردراوى هه‌ره به هێزى كاردینالى پاپاى فاتیكان
ده‌سته‌ى كاردینالهكان ناوه‌ندێكى فه‌رمین له ئهسقهفییهى كاسۆلیكى ئاینى مه‌سیحى هه‌روه‌ها له كاتى مردنى پاپا كاردینالهكان پاپاى تازه هه‌ڵده‌بژێرن
مار لویس روفائیلى یه‌كه‌م له ساڵى 1948 له شارۆچكه‌ى زاخۆ له دایك بووه له ساڵى 1963 بۆته قوتابى له په‌یمانگاى ماریوحهنناى حه‌بیب له شارى موسڵ له ساڵى 1974 وه‌ك قه‌شه له شارى موسڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، خاوه‌نى دوو بروانامه‌ى دكتۆرایه له رۆماو زانكۆى سۆربۆنى فه‌ره‌نسى ،هه‌روه‌ها هه‌ڵگرى بروانامه‌ى ماسته‌ره له فیقهى ئیسلامى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.