دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە پۆلیسێكی دانیشتوی قەزای شارەزوور بەهۆی فیشەكەوە گیانی لەدەستدا، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگیش دەڵێت: بە وتەی كەسوكارەكەی خۆی كوشتووە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی) كه‌وتووه، راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ره‌ئوف به‌گ رایگه‌یاند كاتژمێر 2:45 ده‌قیقه‌ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2018/6/19، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵیان گه‌یانده به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پاش جێبه‌جێكردنی كاری پێویست بۆی له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌خێرایی به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه له رێگادا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی گه‌نجه‌كه ناوی (محه‌مه‌د سلێمان ئه‌مین)ه و ته‌مه‌نی 29 ساڵه و ماڵیان له گه‌ڕه‌كی سیروانیهكانه له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كه‌سوكاره‌كه‌ی رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و گه‌نجه پۆلیسه و باری ده‌رونی ته‌واو نییه و فیشه‌كی ناوه به‌خۆیه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.