هەر یەک لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانێتییەکیان بەناوی لیستی سەردەم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد بەناوی "لیستی سەردەم".
له لایهكى ترهوه کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو (23-6-2018) درێژکردەوە.
بڕیاربوو رۆژی 18ی ئەم مانگە ناوی هاوپەیمانێتییەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان تۆماربکرێن، بەڵام بەهۆی پشووی جەژنی رەمەزان ئەو ماوەیە درێژکرایەوە.
پێشتر کۆمیسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ لیست و قەوارە سیاسییەکان کردبووەوە، لەماوەی نێوان 27ی ئایار بۆ 7ی حوزەیران 38 لیست و قەوارە خۆیان تۆمارکردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.