سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش به‌ربژێرى هه‌ده‌په بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ "كوردستان تیڤی"، باسى پرسی ههلبژاردنهكانى توركیا‌و وته‌یه‌كى ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان سه‌رۆك كۆمارى توركیا كرد، كه گۆتبووى" هیچ کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد له توركیادا نییە.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسەرۆکی پێشوو و کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا رایگه‌یاند، كه ئه‌و هه‌میشه چاوەڕێی لێدوانی نەتەوەپەرستی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش له هه‌مبه‌ر وته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان، وتى" ئەردۆگان له‌گه‌ل پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رست "مه‌هه‌په" و خۆدى ده‌وله‌ت باخچه‌لی كهتووته نێو رێككهتنى سیاسیه‌وه‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌وان وه‌ك یه‌ك لێهاتوون، ئه‌وه‌ى راستیه ئەوه‌یه كه ئێستا ئەردۆگان ده‌یه‌وێت بلێت كورد هیچ كێشه‌ى له توركیادا نییه، به‌لام له‌م سالانه‌دا ووته‌ى به‌م شێوه له‌وانه‌یه عه‌یب و شۆره‌یی زۆر هه‌لبگرێت، چونكه ئێستا ئه‌ردۆغان به ڕاشكاوى ده‌لێت" هیچ کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد له توركیادا نییە.
ده‌میرتاش له زیندانه‌وه، بۆ كوردستان تىڤی گوتى" پێویسته هیچ هیوایه‌كمان به سیاسه‌تى نه‌ژاد په‌رسته‌كان نه‌بێت، چونكه وته‌كانى ئه‌ردۆغان له‌هه‌مبه‌ر پرسى ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان به ڕاشكارى ده‌ربڕینى نه‌ژاد په‌رستى تێیدا به‌دی كرا.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لێدوانەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغانی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە نموونەی هەڵوێستی ئەو سەرکردەی تورکیا لە دژی گەلی کورد هێنایه‌وە و ڕایگەیاند، باوەڕ ناکەم کورد هیچ کاتێ ئەو هەڵوێستانەی ئه‌ردۆغان له‌بیر بکات.
دەمیرتاش ئاماژەی بە لێدوانەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە هێرشکردنە سەر قەندیل له دژى پەکەکە کرد و رایگەیاند، ئەو لێدوانانەى ئه‌ردۆغان ته‌نها پروپاگەندەی هەڵبژاردنن و هیچى تر نییه.
دەمیرتاش له‌باره‌ى یەکنەگرتنی لایەنە سیاسییەکانی باکووری کوردستان، رایگەیاند، یەکنەگرتنەکە هیـچ پەیوەندی بە چەپڕەوە تورکەکان نەبوو، بەڵکو کورد تا ئێستا لەناو خۆیدا خەریکی کێشە بچووکەکانە.
له كۆتایدا سه‌لاحه‌ددین دەمیرتاش وتیشى" ئەگەرچی لایەنە سیاسییە کوردییەکان له نێوخۆیاندا رێک نەکەوتن، بەڵام باشترە نەچن بە یەک دەنگ پشتگیریی ئەردۆغان بکەن، چونکە ئەوە سیاسەت كردن نییە، بەڵکو چوونە بەرەی دوژمن و نەیارهكانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.