Erbil 27°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 19:42

به‌ڤیدیۆ : له‌جامى جیهانى 2018ى رووسیا ، ژاپۆن سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر کۆلۆمبیا تۆمار کرد

له‌كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شته‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ، له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شته‌مى جامه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن و كۆڵۆمبیا به‌یه‌ك گه‌یشتن 


ژاپۆن توانى سه‌ركه‌وتنێكى مێژوویی تۆمار بكات له‌جامى جیهانى وه‌ك هه‌ڵبژارده‌یه‌كى ئاسیاوی كه‌سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كى ئه‌مریكای باشوور تۆمار كرد 

ژاپۆن یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ل كۆڵۆمبیا به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، گۆله‌كانى ژاپۆن له‌ڕێگاى یاریزانان   شینجی کاگاوا و  یویا ئۆساکۆ له‌خوله‌كه‌كانى  6 ، 73 تۆمار كرا 

تاكه‌ گۆلى كۆڵۆمبیا له‌رێگاى یاریزان  خوان کینتیرۆ له‌خوله‌كى 39 تۆمار كرا

به‌براوه‌بوونى ژاپۆن له‌یاریه‌كه‌ ، هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌یه‌كه‌م یاری له‌جامى جیهانى سه‌ركه‌وتوو بوو له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ . 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.