گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، هەردوو دەزگای دژەتیرۆر و هەواڵگریی نیشتمانی توانیویانە دزە بکەنە ناو تۆڕێک و هەڵیوەشێننەوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان پێبووە و دەیانویست پلانەکانیان لە دژی چەند ئامانجێکی دیاریکراو جێبەجێ بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئاب، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند: "هەردوو دەزگای دژەتیرۆر و هەواڵگریی نیشتمانی توانیویانە دزە بکەنە ناو تۆڕێک و هەڵیوەشێننەوە، ئەندامەکانی دەستگیر بکەن و دەست بەسەر چەند کەرەستەیەکدا بگرن کە پێیانبووە، لەوانەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".
هەروەها ئاشکرای کردووە کە ئەم تۆڕە پلانی بۆ ئەنجامدانی هێرش و چالاکی لە دژی چەند ئامانجێکی دیاریکراو داڕشتبوو.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕوونی کردووەتەوە: "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بۆ سەر ئەم تۆڕە زۆر تۆکمە بوو، بە جۆرێک توانرا هەڵبوەشێندرێتەوە و دزەی تێدا بکرێت، ئەو هێرشەش پووچەڵ بکرێتەوە کە ئەندامەکانی بە نیازبوون ئەنجامی بدەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.