Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 15:22

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان ڕێككه‌وتن

100%

لایەنە سیاسییەکانی عێراق دوای چەندین مانگ لە بنبەست، گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ پڕکردنەوەی نۆ وەزارەتی بەتاڵ و چوار پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران لە کابینەکەی عەلی زەیدی، بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا ناوی کاندیدەکان بۆ متمانەدان ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

دوای چەندین مانگ لە بنبەستی سیاسی، حکوومەتی عێراق لە یەکلاکردنەوەی نۆ وەزارەتە بەتاڵەکەی کابینەکەی نزیک بووەتەوە و لایەنەکان لەسەر پڕکردنەوەی ئەو پۆستانە و دیاریکردنی چوار جێگری سەرۆکوەزیران گەیشتنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی.

بەپێی زانیارییەکان، لە دابەشکردنی پۆستەکاندا، دەوڵەتی یاسا هەردوو وەزارەتی (ناوخۆ و خوێندنی باڵا) بەدەست دەهێنێت، بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پۆستەکانی (جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتی کار) وەردەگرێت، هەروەها وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت، وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ هاوپەیمانیی عەزم و لاوان و وەرزش بۆ ڕەوتی حیکمە دیاری کراون، هاوکات (نایف ئەلشەمەری) وەک کاندید بۆ پۆستی وەزیری بەرگری دەستنیشان کراوە.

ئەم ڕێککەوتنەی لایەنەکان لە کاتێکدایە کە بەغدا و واشنتۆن لەسەر کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپەکان تا هاوینی ساڵی (2027) لێکتێگەیشتنیان هەبووە، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لیستی کۆتایی کاندیدەکان ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت تا دەنگی متمانەیان لەسەر بدرێت و حکوومەتەکەی عەلی زەیدی بە تەواوەتی پێکبهێنرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.