ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، 90%ـی کارەکانی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ستراتیجیی ئاوی خواردنەوەی گوندەکانی بادلیان و دێلزیان جێبەجێ کراون و بە تەواوبوونی کێشەی ئاوی پاک لە هەردوو گوندەکە چارەسەر دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکانی "بادلیان" و "دێلزیان" بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا 90%ـی کارەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژە ستراتیجییە، کێشەی ئاوی خواردنەوەی پاک لە هەردوو گوندەکە بە یەکجاری چارەسەر دەبێت و سەرجەم دانیشتووانەکەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لێی سوودمەند دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.