Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 20:00

حوسییەکان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر پاڵاوگەیەکی کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعوودیە 

100%

گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، دامەزراوەیەکی نەوتیی کۆمپانیای ئارامکۆیان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سعوودیە کە دەڕوانێتە سەر دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئاب، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند: "حوسییەکان توانیویانە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پاڵاوگەی ئارامکۆ لە جیزان بکەنە ئامانج و پێکانەکەش زۆر ورد بووە". ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هێرشە وەک وەڵامێک بووە بۆ بەزاندنی ئاسمانی هەردوو پارێزگای (سەعدە) و (حەجە) لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سعوودییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی وزەی سعوودیە کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەیەکی لە دامەزراوەیەکی سەر بە پاڵاوگەی ئارامکۆ لە جیزان ڕاگەیاندبوو، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بکات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.