Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 20:57

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر دەکات

100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند لە پشتیوانیکردنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی یەکشەممە 9ـی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو هۆڵی ڤێیر کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەولێر کرد.

لەو دیدارەدا کونسوڵی گشتیی بریتانیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە دیداری سەرۆک بارزانی و دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان. هەروەها کونسوڵی بریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ بەردەوامی و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا و سەرسامیی خۆی بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشاندا.

هەر لەودیدارە دا سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێی بریتانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند لە پشتیوانیکردنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.

دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوون. پەیوەست بەم باسە سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕالی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی لە قۆناغێکی زۆرباش دایە و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوولادا هەیە. 

بارودۆخی سیاسی و دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.