Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 04:06

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پەرلەمانتارێكی ئەڵمانی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەردار یوكسەل ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 9ـی ئاب، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەردار یوكسەل، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد.

لە دیدارێكدا، وێڕای بەخێرهێنان، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەكانی حكوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان كرد لە كاتە سەختەكاندا، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا، هەروەها سوپاسێكی تایبەتی یوكسەلی كرد بۆ ئەو ڕۆڵەی كە لە هەموو بوارەكاندا بۆ پشتیوانیی هەرێمی كوردستان گێڕاویەتی و ئەم ڕۆڵەی بەرز و گرنگ نرخاند.

لای خۆیەوە یوكسەل خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لێی كراوە دەربڕی، هەروەها ڕۆڵی كاریگەری نێچیرڤان بارزانی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی پاراستنی پێگەی هەرێمی كوردستان و ئاشتی و ئاشتەوایی و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە، بەرز نرخاند.

تاوتوێكردنی دوایین پشهاتەكانی ناوچەكە و زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.