مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلجەزیرە)ی قەتەڕی رایگەیاند، لە ماوەی شەڕی ئێران و ئەمریكا، زیاتر لە هەزار مووشەك و درۆن ئاراستەی هەرێمی كوردستان كراون كە بەشێكیان لە ئێرانەوە ئاراستەكراون و بەشێكی دیكەیان لەناوخۆی عێراق و لەلایەن گرووپ و میلیشیاكان ئەنجامدراون.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارە تایبەتەكەدا كە ئەمشەو یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، تیشكی خستووەتە سەر چەندین تەوەر لە ناوی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەگشتی كە ئێستا بەدۆخێكی نالەبار و ناجێگیر تێپەڕ دەبێت.
ئەمەی خوارەوە بەشێكە لە قسەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارەكەدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلجەزیرە):-
ئێمە نابینە بەشێک لە هیچ جەنگێک لە ناوچەکەدا نامانەوێت بەشێک بین لە جەنگ و ببینە لایەنگری هیچ لایەک، ئێمە نابینە بەشێک لە هیچ جەنگێک لە ناوچەکەدا تەنیا ئەوەی دەمانەوێت پاراستنی کوردستانە لە ململانێکان، لە کۆتاییدا دوای زیانی ماددی و مەعنەوی زۆر و لەدەستدانی هەزاران کەس لایەنەکانی شەڕ رێک دەکەون، هیوادارم هەموو لایەنەکان رێز لە یەکپارچەی عیراق و لایەنەکانی بگرن.
زیاتر لە هەزار هێرش بە مووشەک و درۆن هەرێمی کوردستانی کردۆتە ئامانج و زیانی گیانی و وێرانیی گەورەی لە ژێرخانەکەیدا بەجێهێشت.. ئایا بۆچی هەرێم ئامانج دەکرێت سەرەڕای ئەوەی جەختی كردووەتەوە كە کە بەهیچ شێوەیەك لایەنێک نییە لە ململانێکاندا؟
بیانووی بێ مانان بۆ هیڕشکردنە سەر هەرێم، یەکێک لە هۆکارەکانیان ئەوەیە پێیانوایە هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق میوانداری هێزە هاوپەیمانەکان دەکات کە ئەو هێزانە هاتوونە عێراق و ئەرکیان ئەوە بوو دژی رێکخراوی داعش شەڕ بکەن، هەموومان دەزانی ئەرکەکەیان لە کۆتایی مانگی ئەیلوول بە کۆتا دێت، هەروەها بیستیشمان یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە کە هێرش کرایە سەر هەرێمی كوردستان بوونی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانە، بەڵام بینیمان كە یەک شوێنی دیاری کراو نەکرابووە ئامانج و بەڵکو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەر ئەو هێرشانە کەوتوون و چەندین قوربانیشی لێکەوتەوە تەنانەت هاووڵاتیی مەدەنییەکانیش باجی گەورەیان داوە
هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە هەریر بوونی نییە، هەروەها هیچ هێزێکی دیکەشی لێ نییە، سەرەتا بنكەی ئاسمانی هەریر زیاتر لە 10 ساڵە چۆلە و پێشتر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بەکار هێنرا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش و لە 2017 شەڕی داعش کۆتایی هاتووە، بێگومان لە هەولێر ئەمریکییەکانی لێ بوو و بەردەوام بە ئامانج گیراون، بەڵام وەک دەزانن ئەرکی ئەمریکییەکان لە هەرێم تەنیا ڕووبەڕوو بوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستییەکان و پاراستنی عێراقییەکان بوو بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە هەڕەشەکانی تیرۆریستان. ئێستا هیچ ئەمریکییەک لە هەرێمی کوردستان نییە
هەروەک ئاماژەم پێدا، ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵیدا نییە. هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و پەیڕەوی لە سیاسەتێکی دەرەوەی سەربەخۆ ناکات، بۆیە ئێمە پابەندین بەو سیاسەتە دەرەوەیەی کە دەوڵەتی عێراق هەیەتی و بەپێی ئەو ڕێچکەیە کار دەکەین کە حکومەتی فیدراڵ پەیڕەوی دەکات. پەیوەندییە فەرمییەکان و سیاسەتی دەرەوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵییە و لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی مندا نییە
پێم وانییە بتوانم بڵێم ئەوان لە حکوومەت بەهێزترن. بڕوا ناکەم تاوەکو ئێستا هەوڵێکی جیدی بۆ داماڵینی چەکەکانیان بە هێز درابێت، چونکە ئاراستەکە تاوەکو ئێستا بەرەو گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی ئاشتییانە، تاوەکو دڵنیایی بدرێت کە ئەم گرووپانە چەکەکانیان ڕادەست دەکەن یان تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبن. کەواتە هیچ هەوڵێکی ڕاستەقینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازییان نەبووە، پێم وایە ئەمەش ڕێگە ڕاستەکەیە بۆ ئەوەی دڵنیابین کە لە کۆتاییدا ئەم گرووپانە پابەندی یاسا و ڕێساکانی دەوڵەت دەبن.
ئێمە بە تەواوی پشتگیری لە سەرۆکوەزیران دەکەین لە هەوڵەکانیدا بۆ ئەوەی هەمووان بخاتە ژێر سەروەریی یاساوە و دڵنیابێتەوە لەوەی هیچ لایەنێک لە دەرەوەی هێزە نیزامییەکانی سەر بە دەوڵەت، توانای هەڕەشەکردنی لەسەر ئاسایشی عێراقییەکان یان ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ نەبێت.
هەندێک لەو چالاکییانەی ئەم گرووپانە ئەنجامی دەدەن، پێش ئەوەی زیان بە دراوسێکان بگەیەنێت، زیان بە عێراق دەگەیەنێت. بینیمان چۆن زۆرێک لە وڵاتانی دراوسێ وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە کە ئەو گرووپانە ئەنجامیان دابوو، جا چ بە مووشەک بێت یان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. بەداخەوە ئەم هێرشانە گەیشتنە هەرێمی کوردستانیش؛ لە مانگەکانی ڕابردوودا ژێرخانی ئابووری و ئامانجە مەدەنییەکانمان و تەنانەت بنکەکانمان ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی بەردەوام بوونەتەوە، ئەمەش کارێکە کە دەبێت ڕابگیرێت.
بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم، من دەبینم کە ئەمانە تەنها بڕوبیانووی بێ بنەمان بۆ بەئامانجگرتنی هەرێم و بە هیچ جۆرێک پاساو هەڵناگرن، پێم وانییە بتوانم بڵێم گرووپەكان لە حكوومەتی عێراق بەهێزترن. هەندێک لەو چالاکییانەی ئەم گرووپانە ئەنجامی دەدەن، پێش ئەوەی زیان بە دراوسێکان بگەیەنێت، زیان بە عێراق دەگەیەنێت. ئێمە بە تەواوی پشتگیری لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین لە هەوڵەکانیدا بۆ ئەوەی هەمووان بخاتە ژێر سەروەریی یاساوە.
ئێمە پەیڕەوی لە سیاسەتی فەرمیی حکوومەتی فیدراڵ دەکەین، بەتایبەتی هەڵوێستی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران، کە جەخت دەکاتەوە نابێت هیچ گرووپێک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق چەک هەڵبگرێت، یان خاوەنی دەسەڵاتێک بێت کە ئاسایشی عێراق یان ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بخاتە مەترسییەوە.
بینیمان چۆن زۆرێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە کە لەلایەن ئەو گرووپانەوە ئەنجام دەدران، جا چ بە مووشەک بێت یان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. بەداخەوە ئەم هێرشانە پەرەیان سەند بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش؛ لە مانگەکانی ڕابردوودا ژێرخانی ئابووری و ئامانجە مەدەنییەکانمان و تەنانەت بنکەکانمان ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی بەردەوام بوونەتەوە، ئەمەش کارێکە کە دەبێت ڕابگیرێت.
ئایا وا دەردەکەوێت ئەوان لە دەوڵەت بەهێزتر بن؟ ئەم فەسیڵانە هێرش دەکەنە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ، هەموولایەک سکاڵایان لێیان هەیە، ئایا ئەوان لە دەوڵەت بەهێزترن؟
پێموانییە بتوانم بڵێم ئەوان لە حکوومەت بەهێزترن. بڕوا ناکەم تاوەکو ئێستا هەوڵێکی جیدی بۆ داماڵینی چەکەکانیان بە هێز درابێت، چونکە ئاراستەکە تاوەکو ئێستا بەرەو گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی ئاشتییانە، کە زامنی ئەوە بکات ئەم گرووپانە چەکەکانیان ڕادەست بکەن یان تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ببن. کەواتە هیچ هەوڵێکی ڕاستەقینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازییان نەبووە. پێم وایە ئەمەش ڕێگە ڕاستەکەیە بۆ ئەوەی دڵنیابین کە لە کۆتاییدا ئەم گرووپانە پابەندی یاسا و ڕێساکانی دەوڵەت دەبن.
ڕوونە کە کورد لە تورکیا خواست و داواکاریی تایبەتی خۆیان هەیە. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا زۆر باشن و لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوانماندا هەیە. هەردوولامان لە ئاستە جیاوازەکاندا پاڵپشتیی یەکترمان کردووە، هەروەها پەیوەندییەکی بازرگانی و چالاکییەکی ئابووریی بەرفراوان لە نێوانماندا هەیە.
پێشکەشکار: تورکیا گەورەترین پێکهاتەی کوردی تێدایە؟
- بەڵێ، ژمارەکان لە نێوان 20 بۆ 30 ملیۆن کەسە
. پێشکەشکار: ئەگەر پرسی کورد لە تورکیا یەکلا بکرێتەوە، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ هێورکردنەوەی تەواوی پرسەکە، وایە؟ جەنابت چۆن سەیری کێشەی کورد لە تورکیا دەکەیت؟
- ئەوان شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە. ئەوەش ڕوونە کە کورد لە تورکیا خواست و تێڕوانینی تایبەتی خۆیان هەیە. ئێمە هەمیشە تەنها پاڵپشتی هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتییانە بووین لە نێوان حکومەت و تاکەکاندا.
هەموو کوردەکانیش سەر بە یەک پارتی سیاسی نین؛ کورد هەیە کە سەر بە پارتی دەسەڵاتدارە (لە تورکیا). هەر بۆیە بەڵێ، چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا، پرسێکی گرنگە بۆ یارمەتیدان لە گەیشتن بە چارەسەرێکی کۆتایی بۆ کورد لە تەواوی ناوچەکەدا
لە ڕوانگەی منەوە، دەبێت بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق لە سەرووی هەموو ئیعتیبار و بایەخێکی دیکەوە بێت. عێراق وڵاتێکی دراوسێی ئێرانە و سنوورێکی درێژی لەگەڵیدا هەیە، بۆیە شتێکی سروشتییە کە پەیوەندی لە نێوانیاندا هەبێت. بەڵام ئێمە هەمیشە جەختمان کردووەتەوە کە ئەم پەیوەندییانە دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە و متمانەی دوولایەنە بونیاد بنرێن.
پێویستە هەموو وڵاتان ڕێز لە یەکتری بگرن، بەپێی ئەو نەریتانەی کە پەیوەندییەکانی نێوانیان و میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی ڕێکدەخەن. ئێمە وا دەبینین کە پێویستە عێراق تەرکیز بخاتە سەر پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی و بەهێزکردنیان. لە هەمان کاتدا، هەبوونی پەیوەندیی ئاسایی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ، ڕێچکەیەکی سروشتییە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم پەیوەندییانە.
بەڵام وەک گوتم، عێراق دەبێت لە بڕیارداندا سەربەخۆیی تەواوی هەبێت و بەرژەوەندیی گەلەکەی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی بخاتە سەرووی هەموو شتێکەوە. عێراق پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەدا هەیە کە لە ڕابردوودا هاوکارییان کردووە. لە لایەکی دیکەشەوە، زۆر خاڵی هاوبەش هەن کە عێراق و ئێران بەیەکەوە دەبەستنەوە.
چەندین خاڵی هاوبەشمان هەیە کە هەردوو وڵات لە یەکتری نزیک دەکەنەوە، وەک ئایین، جوگرافیا و مێژوو. بۆیە پێویستە عێراق بە وردی ئەم پەیوەندییە بەڕێوە ببات، بەڵام جارێکی دیکە دەیڵێمەوە؛ لە ڕوانگەی منەوە، بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق دەبێت لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت
ناتوانم پێشبینی بکەم، نازانم، نازانم. بە وردی نازانم، هەروەها نازانم چەند گیان لەدەست دەچێت. پێشبینیکردنی ئەمە زۆر قورسە. دەزانم ڕۆژێک کۆتایی دێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کەی؟ بە وردی نازانم، هەروەها نازانم چەند ژیان لەدەست دەچێت، یان چەند لە ژێرخانەکان وێران دەبن، یان چەند کات بەفیڕۆ دەچێت پێش ئەوەی ئەم شەڕە کۆتایی بێت.
ناتوانم پێشبینی بکەم، نازانم، نازانم. بێگومان زۆر قسە و باس هەیە، خەڵک باس لە سیناریۆکان دەکەن و ئەوەی چی ڕوودەدات. ئایا شەڕەکە بەرەو ئەنجامێکی باشتر دەچێت، یان ئایا ڕێککەوتنی ئاشتییانە و دانوستانەکان دەبنە هۆی جۆرێک لە ڕێککەوتنی ئاشتییانە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران؟ کەواتە پێشبینی و گومانی زۆر هەن، بەڵام لە ڕوانگەی منەوە هیچ شتێک مسۆگەر نییە، لانی کەم بۆ من. هەر بۆیە زۆر قورسە پێشبینی بکەم چی ڕوودەدات.
زیتر لە 70٪ قەبارەی بازرگانییەکەمان لەوەی پێشتر هەبوو کەمتری لێ هاتووە.
عێراق ئیتر ناتوانێت نەوتی خۆی هەناردە بکات
پێشەکەشکار: کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی جەنگی ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران لەسەر هەرێم چین
مەسرور بارزانی: کارتێکردنێکی ڕاستەوخۆ و زۆر گەورەی لەسەر ئابووریمان هەیە وەک دەزانن حکوومەتی عیراق وەک دەوڵەتێک کە بە هەناردەی نەوت بەستووە لەگەڵ داخرانی گەرووی هورمز عێراق ئیتر ناتوانێت نەوتی خۆی هەناردەی دەرەوە بکات ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووریی عێراق دروست کردووە کە ئێمەش بەشێکین لێی، بۆیە بێگومان کاتێک عێراق کاریگەری لەسەر دروست دەبێت ئێمەش بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەریمان لەسەر دروست دەبێت هەروەها هەندێک هێرشی درۆن و هاویشتنی مووشەک بوونە هۆی سستبوونی چالاکییە ئابوورییەکان.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە هەمانشێوە بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی تردا بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە دەتوانین بڵێین زیاتر لە 70٪ وەبارەی بازرگانییەکانمان لەوەی پێشتر هەبوو کەمتری لێ هاتووە کەواتە ئەمە بێگومان کاریگەری لەسەر ئابووری کوردستان دەبێت و ئەگەر ئەم جەنگە بەردەوام بێت پێموایە دۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێ ت نە تەنها بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق بەڵکو بۆ سەرانسەری ناوچەکەش و وەک دەبینن گەلێک لە وڵاتانی جیهانیش کاریگەری ئەم جەنگە بەردەوامەیان لەسەر دروست بووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.