Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 10:30

بۆری هێڵی دووی ئاوی دوکان – سلێمانی چاککرایەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆری هێڵی دووی ئاوی دوکان – سلێمانی چاککرایەوە و ئاو دەگەڕێتەوە ماڵان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێر 3:00ـی شەوی ڕابردوو، دوای زیاتر لە 19 کاتژمێر کارکردنی بەردەوام، توانرا بۆری هێڵی دوو ئاوی دوکان - سلێمانی چاکبکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ ئاو دەگاتەوە شاری سلێمانی و کێشەی کەمئاوی لە شارەکە چارەسەر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە سوپاسی تیمەکانی چاککردنەوە دەکات بۆ ماندبوون و کارکردنی بەردەوامییان لە چارەسەرکردنی کێشەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.