Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 02:03

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

100%

سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحمود و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد؛ لە پەیامەکەیدا ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و قوربانیدانی حیزبەکەی کرد و جەختی لە گرنگیی تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان کردەوە.


دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەم.

لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم. هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و هەموو لایەك هاوكار و تەبا بن بۆ تێپەڕاندنی ئالنگاری و كێشەكان و كوردستان و گەلەكەمان هەردەم پارێزراو بن.

 

مسعود بارزانی

8ی ئابی 2026


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.