Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:41

بیناڵی یەڵدرم: سووپاى تورکیا ده‌ستى به‌ جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانى له‌ منبج کردووه‌

ئەنجوومەنی سەربازی منبج: هیچ هێزێکی تورکیا نەهاتووەتە نێو منبج
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە بیناڵی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی "ئێن تی ڤی" تورکی ڕایگەیاند، سەربازانی حکومەتی تورکیا، دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە شاری منبجى سووریا.

پێشتر کەناڵی ئێن تی ڤی تورکی ئاشکرایکردبوو کە سەربازانی حکومەتی تورکیا چوونەتە ناو منبج و لەناوچەکانی دەوروبەری شارەکەدا جێگیربوون، ئەمەش وەکو بەشێك لەڕێککەوتنی نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تورکیا بۆ دەرچوونی هێزە کوردییەکان لەو شارەو سپاردنی تەواوەتی بەڕێوەبردنی شارەکە بە سەربازانی تورکیا و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ شەڕڤان دەروێش گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، رایگه‌یاند" هیچ هێزێکی تورکیا نەهاتووەتە نێو منبج و گوندەکانییەوە، به‌لكو لەسەر چەمی ساجوور دەورییەکانی تورکیا لە باکوور جوڵەیان دەبێت، لە باشووریشەوە یەکەکانی ئەمریکا جموجۆڵیان دەبێت.

ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە راگەیێندراوێکدا دەستپێکردنی جووڵەی سەربازیی لە دەوروبەری شاری منبج راگەیاند.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.