ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ، له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌نووسینێكیدا ئاماژه به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى دیكه له‌ناوخۆ و خانه‌نشینى و چه‌ند شوێنێكى دیكه ده‌دات ، ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت ، وه‌ک فراکسیۆنی پارتی زۆر به‌چڕی بۆ ئه‌و بابه‌ته هاتینه سه‌ر خه‌ت و له‌چوارچێوه‌ی ڕاگه‌ێندراوێکیشدا،دوو داواکاریمان خسته ڕوو.
یه‌ک: له ڕیزبه‌ندی مووچه به پێی بڕیاری په‌رله‌مان،ڕیزبه‌ندی یه‌که‌م پێشمه‌رگه بێت.
دوو: پێش جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ناوخۆ‌و خانه‌نشینان بدرێ.
به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشتر له‌چوارچێوه‌ی به‌یانێک وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند که،له‌مانگی داهاتووه‌وه ڕیزبه‌ندی یه‌که‌م پێشمه‌رگه ده‌بێ.
وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاند،به‌رله‌جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ناوخۆ‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌کرێ.
ده‌قى نووسینكه‌ى ئومێد خۆشناو
پێشمه‌رگه و به‌ڵێنمان
هه‌رچه‌ند باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هه‌یه،پێشمه‌رگه و مووچه‌و ئیمتیازات زۆر زۆر له‌یه‌که‌وه دوورن.
به‌ڵام پێشمه‌رگه جگه له‌وه‌ی شانازیه‌کی گه‌وه‌ره‌ی وڵات پارێزیه،به‌ڵام دوا جار خاوه‌ن ماڵ و منداڵ و پێداویستیه.
چه‌ند ڕۆژێک پێش باس و خواسێکی گه‌رم هه‌بوو که،مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ناوخۆ دوای جه‌ژن ده‌درێت.
بۆیه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی زۆر به‌چڕی بۆ ئه‌و بابه‌ته هاتینه سه‌ر خه‌ت و له‌چوارچێوه‌ی ڕاگه‌ێندراوێکیشدا،دوو داواکاریمان خسته ڕوو.
یه‌ک:له ڕیزبه‌ندی مووچه به پێی بڕیاری په‌رله‌مان،ڕیزبه‌ندی یه‌که‌م پێشمه‌رگه بێت.
دوو:پێش جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ناوخۆ‌و خانه‌نشینان بدرێ.
به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشتر له‌چوارچێوه‌ی به‌یانێک وه‌زاره‌تی دارای ڕایگه‌یاند که،له‌مانگی داهاتووه‌وه ڕیزبه‌ندی یه‌که‌م پێشمه‌رگه ده‌بێ.
ئه‌مڕۆش به‌ڕێز وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاند،به‌رله‌جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ناوخۆ‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌کرێ.
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت وه‌زارتی دارای،ده‌مه‌وێ بیری ئه‌وانه‌ش بێنمه‌وه که،پێان ده‌گۆتین موزایه‌ده ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.
ئێستا ده‌رکه‌وت ڕاست ده‌که‌ین یان نا،موزایه‌ده ده‌که‌ین یان ڕاستی....
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.