په‌یامنێرمان كه‌ریم سمكۆ له‌سه‌ر زاری موسڵیح زرار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ پێی راگه‌یاندین، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له كاتژمێر 12:20 ی شه‌وی رابردوو به‌چڕی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی كوزینه، گه‌لی به‌دران، بۆكریسكان له سنووری وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای رواندز بۆردومان كرد.
هاوكات په‌یامنێرمان مه‌هدی داود رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیا شه‌وی رابردووبه‌چڕی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یان له گه‌لی خواكوڕك له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.