بەرپرسێكی پۆلیس ئاشكرای دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتییەك بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوژراوە و تا ئێستا بكوژەكە نەگیراوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له‌سه‌ر رێگای ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا - كفری هاوڵاتیه‌ك به فیشه‌ك كوژرا.
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری گوتی: هاوڵاتییه‌كه ناوی (فه‌رهاد قادر ره‌شید)ه و له‌دایكبووی 1979یه و له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كوژراوه.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان گوتی: ئێستا بەمەبەستی پشكنین تەرمەكەی ڕەوانەی بەشی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بە گوتەی كەسوكاری كوژراوەكە دانیشتووی گوندی وارانییە و بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كوژراوە.
راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا سكاڵایان تۆمار كردووه و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباران ده‌ستی پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.