یەکێتی زانایانی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە سکاڵای یاساییمان لەسەر یونس ڕاوی توێژەری ئاینی تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە تەشهیر و سوکایەتی بە پیرۆزییه‌كانی موسڵمانان دەکات.
كۆپیه‌كی به‌یاننامه‌كه بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (11/6/2018) یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای یاسایی له‌سه‌ر (یونس راوی) تۆمار كرد، له سكاڵانامه‌كه‌دا هۆكاری سكاڵاكه باسكراوه، كه ناوبراو رۆژانه خه‌ریكی تانه‌و ته‌شه‌رو ته‌شهیرو سووكایه‌تیكردنه به پیرۆزییه‌كانی مسوڵمانان، ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی تووشی نیگه‌رانییه‌كی زۆر كردووه‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورو یاساكارپێكراوه‌كانه.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو ناوبراو گاڵتە و بێڕێزی بەرامبەر خودا و پێغەمبەر و قورئان و ئیسلام و بیروباوەڕی خەڵکی کوردستان دەکات، بۆ نمونە دەڵێت (شتێک نییە بە ناوی ئیسرا و میعراجەوە و دەڵێت قورئان بۆ بێ عەقڵەکان هاتووە، تەشهیر بە خەلیفەی موسڵمانان دەکات کە ئەبوبەکری سدیقە).

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.