به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بارسته هه‌وایه‌كی فێنك رووده‌كاته ناوچه‌كه‌مان و به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "پێشبینی ده‌كرێت رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك روو له نزمبوونه‌وه بكات".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت" به‌هۆی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی فێنك له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان تا راده‌یه‌ك گۆڕانكاری له پله‌كانی گه‌رما دروست ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به نزیكه‌یی 3 پله تاكو 5 پله پله‌كانی گه‌رما روو له نزمبوونه‌وه ده‌كات".
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاشكراشیكردووه كه رۆژی هه‌ینی دووباره پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه بۆ ئاستی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.