کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەكان جارێکی دیکە دواخرا.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند كە كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی دوا خراوە.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ رۆژی سێشه‌ممه تایبه‌ت به یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه‌دا بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه كه له روانگه‌ی په‌سه‌ندكردنی (یاسای چاكسازی له موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان تر له هه‌رێمی كوردستا _عێراق) و پێویسته تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماده‌ی دانیشته‌نه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ڵام وه‌زیری دارایی ناتوانێت ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ رۆژی سێشه‌ممه بێت.
راشیگه‌یاندووه كه به‌پێی بڕگه‌ی (2) له ماده‌ی (17)ی بڕگه‌ی (1) له ماده‌ی (18) له په‌یره‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریداوه دانیشتنی ژماره (1) كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه له به‌رواری 2018/6/12 به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.